لە ساڵیادى کردنەوەى (پارکى ساکورا) و پیرۆزبایى هاتنى ساڵى (2018)

ساڵى پار لە رێکەوتى 17-12-2016 کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژى ئاڵاى کوردستان ، سەردار گروپ لەسەر ئەرکى خۆى و بە شێوەیەکى فەرمى هەڵسا بە کردنەوەى پارکى ساکورا لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان ئەویش بە ئامادەبوونى دیبلۆمات و سکرتێرى یەکەم لە باڵیۆزخانەى ژاپۆن بەرێز (تاکا هیرۆ تیزوکا) چەندین بەرپرسى باڵاى حکومى و حزبى وەچەند کەسایەتیەکى ناودارى شارى هەولێر کە دەکەوێتە شەقامى100 م پشت کۆمپانیاى ساز کە وەکیلى فەرمى کۆمپانیاى (تویوتا عێراق) ە.

مەبەست لە دروست کردنى ئەم پارکە بە رووبەرى پارکە نزیکەى (4 دۆنم ) وە ناونانى بە (پارکى ساکورا) لە بەر چاندنى ئەم دارەیە لەم پارکە ، روحى دارى ساکورا گوزارشتە لە سیمبوڵى رووحى شەرڤانە ژاپۆنیەکان لە هەمان کات دا ساکورا پارک سیمبولى دۆستایەتیەکى گرنگە لە نێوان هەردوو گەلى ژاپۆن عێراق و هەرێمى کوردستان. دواى تەواو بوونى کارەکانى ئەم پارکە بە شێوەیەکى فەرمى رادەستى شارەوانى هەولێر کراوە بەڵام لە ژێر چاودێرى و سەرپەرشتى سەردار گروپ.

 کەش و هەواى ئەم پارکە بەجۆرێکە کە خۆشى دەبەخشێت بە هەموو کەسێک لە ماوەى ئەم ساڵەدا بە سەدەها گەنج و لاوى ئەم شارە لەم پارکە هەڵساون بە وێنەگرتنى بۆنەو ئاهەنگەکانیان وە هەزارەها هاووڵاتى بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش سەردانى ئەم پارکە جوان و دڵرفێنەیان کردووە کە بە دیزاینێکى سەردەمیانەو مۆدێرن و نافورەى ئاوو چەندەها دارى ساکورا کە لە ووڵاتى ژاپۆنەوە هێنراون و لێرە چێندراون

ئەمرۆ رێکەوتى 30-12-2017 سەردار گروپ هەڵساوە بە ئەنجامدانى سوپرایزێکى تر بۆ خەڵکى شارى هەولێرى خۆشەویست ئەویش لە ماوەیەدا دەستى کردووە بە دانانى دیکۆرێکى جوان و ناوازە لەگەڵ چەندەها گلۆپى رەنگاو رەنگ کە گوزارشت لە هاتنى ساڵى تازەى 2018 دەکات .

بەرێز: سەردار حسین حسن ( سەرۆکى ئەنجومەنى کارگێرى سەردار گروپ) ووتى:

تەواو کردنى ئەم پارکە دەبێتە یەکێک لەو خزمەت و کارئاسانیانەى کە بۆ خەڵکى شارى هەولێر کردوومانە وە لە هەمان کات دا سیمایەکى جوان دەبەخشیت بە هەولێرى پایتەخت بە هیواین بە بەردەوامى سەردانى ئەم پارکە بکەن بۆ تۆمارکردنى یادگارى خۆش لەگەڵ خێزانەکانتان. ، وەک سەردار گروپ هەردەم بە هیواى ئەوەین کە ئەوپەیوەندییەى کە بە شانازییەوە دروست مان کردووە لەگەڵ خەڵکى خۆمان پەرەى پێ بدەین چونکە هەر خزمەتى خەلًک و کریارانمان و وە رازى بوونیان لە کارەکانمان هەوێنى سەرکەوتنى کارەکانى ئێمەیە ئەوەش هانمان دەدات بۆ کارىو چالاکى زیاتر.

 لە ماوەى دووساڵى رابردوو (گروپى سەردار ) بۆ یەکەم جار هەڵسا بە هێنانى زیاتر لە (400) دارى ژاپۆنى بە ناوى (ساکورا) بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان ، دارەکان لە سەرانسەرى پارکەکانى هەرێم و زانکۆکان و چەندەها شوێنى گشتى و فەرمانگە حکومیەکان و چەند شوێنێکى تر چێندراون کە دەتوانن چێژیان لێ ببینن و دیمەنێکى جوان و دڵرفێن دەبەخشن، کەش و هەواى کوردستان شوێنێکى لە بارە بۆ گەشەى دارى ساکورا وە لە وەرزى بەهاریش بە پشکوتنى گوڵەکانى و دیمەنە جوانەکەى زیاتر پەرە بە پەیوەندیەکانى نێوان هەردوو ووڵات دەدات.

en ar ku