بەرێز سردار بیبانی سەردانی شاری میتۆیۆ وکۆمپانیای کاگاوا تۆیۆتا مۆتۆر لە ژابۆن

لە 7ی نیسان، 2018، بەرێز سردار بێبانی، سەرۆکی کۆمپانیاکانی سردار گرووپ سەردانی کاگاوا پایتەختی شاری میتۆیۆ لە ژاپۆن لەگەڵ رێنیشاندەری بازرگانیەکانی کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆر کرد، لەماوەی ئەم گەشتەدا بەرێز سردار چاوی بە سەرۆکی شارەوانی شاری میتۆیۆ، بەرێز ئاکیشی، وبەرێز یاماشیتا کەوت وسەردانی شیکۆکۆ گاکۆین، قوتابخانەی ناوەندی کاگاوا نیشی، وبەرێوەبەرانی شارۆچکەی تاکاس کرد. لە دەربڕینەکانی بەرێز سردار بێبانی، "من زۆر سەرسام بووم لەگەڵ ئەو پەیوەندیە بەهێزەی نێوان سەرۆکی شارەوانی وکۆمەڵگای بازرگانی. وە گۆرینەوەی چەندین بیرۆکە کە ئەو پەیوەندیە هاوبەشانەی نێوان کەلتوری عێراق و ژاپۆن پیشان دەدات." بەرێز سردار بێبانی دووپاتی کردوە کە یەکەم بازرگانی عێراقیە سەردانی شاری میتۆیۆی کردووە.

لە 8ی نیسان، 2018 بەرێز سردار بێبانی سەردانی کۆمپانیای کاگاوە تۆیۆتا مۆتۆری کرد، وچاوی بە سەرۆك جونیجی نامبا وتیمەکەی کەوت. لە دەربرینەکانی بەرێز سردار "دەرفەتێکی گەورە بوو بۆ زیاتر فێربوونی دەربارەی ژینگەی بازرگانی وچۆنیەتی خستنەگەر کردنی لە تۆیۆتا عێراق"

en ar ku