ڕۆژووخوانێك بۆ گرووپی سه‌ردار

وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی كه‌ له‌مانگی ره‌مه‌زان ئه‌نجامی ده‌دا، گرووپی سه‌ردار ڕۆژووخوانێكی ڕه‌مه‌زانیی تایبه‌تی بۆ كارمه‌نده‌كانی خۆی له‌ هاووڵاتیان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ رێك خست. وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی كه‌ له‌مانگی ره‌مه‌زان ئه‌نجامی ده‌دا، گرووپی سه‌ردار ڕۆژووخوانێكی ڕه‌مه‌زانیی تایبه‌تی بۆ كارمه‌نده‌كانی خۆی له‌ هاووڵاتیان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ رێك خست. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌ گۆڕه‌پانی ساكورا كه‌ كه‌وتۆته‌ پشت باڵاخانه‌ی كۆمپانیای ساز – تۆیۆتا – له‌ شه‌قامی ١٠٠ م له‌ هه‌ولێر ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ ٢٠ ی ڕه‌مه‌زان ڕێككه‌وتی ٥-٦-٢٠١٨ رۆژووخوانێكی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی خۆی كرد له‌ هه‌ولێر بۆ سه‌پاندنی كه‌شێكی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی له‌نێوان سه‌ركرده‌كان و كارمه‌ندانی ئاسایی، له‌ دیمه‌نێك تێیدا جوانترین وێنه‌ی یه‌كگرتوویی مرۆڤایه‌تی به‌دی ده‌كرێ. به‌مه‌ هه‌موو به‌ربه‌سته‌ بیرۆكراتیی كارگێڕیه‌كانی به‌زاند كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر گه‌شوهه‌وای كاركردندا گرتووه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌روه‌ها توانا له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ره‌كانی بناغه‌ی كارگێڕیی به‌گه‌ڕ خست. له‌وانه‌یه‌ هیواخوازان تێبینی ئه‌وه‌یان كردبێت ئه‌م جۆره‌ دیدارانه‌ په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی نێوان ئه‌ندامانی خێزانی كاركردن درێژه‌ پێبدات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌بایی به‌تینتر ده‌كات له‌ لایه‌ك و له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگایه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌. به‌ بێ ترس له‌ ئه‌نجامه‌ گه‌وره‌كانی كردنه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كاركردن به‌ توانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌سته‌ چڕوپڕانه‌ی به‌ بۆنه‌ی كاره‌وه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ به‌ درێژایی كات، كه‌ رێگر بووه‌ له‌به‌ر ده‌م به‌ره‌وپێشچوون له‌ پەیوه‌ندییه‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رده‌م كاره‌كان.. له‌ گروپی سه‌ردار تاقیكردنه‌وه‌ی كادیره‌كانی كاركردن به‌ شێوه‌یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌باییه‌ له‌ دوو لایه‌ن ده‌خاته‌ روو، یه‌كێكیان بنه‌ڕه‌تییه‌ له‌ شێوازی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕیی گرووپه‌كه‌ له‌ بنیادنانی ده‌روونی نیشان ده‌دات كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی گرووپه‌كه‌ به‌ ناساندنی هه‌موو نوێكارییه‌كان و زامنكردنی ڕێكوپێكیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان به‌ پێی پێویست، به‌مه‌ش داهێنانی دیار رووده‌دات كه‌ له‌ ده‌زگاكانی دیكه‌ بوونیان نییه‌، ئه‌وه‌ش كاریگەریی سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌ گرووپی سه‌ردار نیشان ده‌دات كه‌ توانیویه‌تی بخزێته‌ نێو سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی خۆی له‌ رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵێك بریكار له‌ كارگه‌ جیهانییه‌ گرنگه‌كان به‌ بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایانی لێهاتوو له‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی پێشكه‌وتوو له‌ رووی پیشه‌سازی له‌ نێوان كارمه‌نده‌كانی گرووپه‌كه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات توانای تێكه‌ڵبوون له‌ نێوان شاره‌زا جۆراوجۆره‌كان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌ پێویسته‌كان دروست ببێت له‌ پلاندانان و هه‌ستانه‌وه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی كاركردن و به‌رهه‌مهێنانی ده‌وڵه‌مه‌ندیی فیكری دروستبوو له‌ تێكه‌ڵبوونی رۆشنبیریی جیاواز له‌ كه‌شی كاركردندا.

ده‌ستنیشانكردنی پاركی ساكورا بۆ شوێن بۆ ئه‌م بۆنەیە‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بووه‌، به‌ڵكو ئه‌م شوێنه‌ نموونه‌ییه‌ نیشانده‌ری پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی هاوبەشی نێوان عێراق و ژاپۆن ده‌خاته‌ روو له‌ رێگه‌ی گرووپی سه‌ردار و سۆمیتۆمۆكۆرپۆرەیشن كه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌یدا به‌ دامه‌زراندنی كۆمپانیای تۆیۆتا عێراق- بۆ یه‌كه‌مین جار وه‌ك بریكاری فه‌رمی و تاك له‌ عێراق بێته‌ دی به‌ به‌رهه‌مه‌كانی تۆیۆتا و هینۆی ژاپۆنی، له‌نێو جه‌رگه‌ی ڕووداوه‌كه‌شدا گرووپی سه‌ردار پاركی ساكورای دروست كرد و به‌م ناوه‌ش نرا به‌ هۆی بوونی داره‌كانی ساكورا كه‌ به‌ تایبه‌ت هاورده‌ كراوه‌ له‌ ژاپۆن و له‌م پاركه‌دا چێندراوه‌، له‌ كۆی ئه‌وانه‌دا بۆ چاودێران شێوازی نموونه‌یی گرووپی سه‌ردار له‌ كارگێڕی ئاشكرا ده‌كرێ، كه‌ خاڵه‌كانی كاركردن به‌ پێی سیسته‌می ده‌زگایی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ تیمی كار به‌ گیانێكی هاوبەشی و ئینتیمای ڕاستی بۆ ئه‌و ده‌زگایه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی بۆ ئاسمانی ئابووری و كاركردن، هه‌وڵێكه‌ بۆ درێژه‌پێدانی گه‌شه‌كردنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.

en ar ku