سه ردار بۆبازرگانی ئۆتۆمبێل و ئامێرى قورس
سه‌ردار بۆ ئامێره‌كان
كۆمپانیای سه‌ردار بۆ بازرانی ئۆتۆمبێل و ئامێری سنووردار له ساڵی 2008 دامه‌زراوه وه‌ك لقێك له گروپی سه‌ردار. كۆمپانیا تاكه بریكاری ڤۆڵڤۆی سویدی بۆ دروستكردنی ئامێره‌كانی بیناسازییه. هه‌روه‌ها بریكاری كۆمپانیای دووسانی كۆریشه بۆ به‌رزكه‌ره‌وه جێگیره‌كان. بریكارنامه‌ی كۆمپانیای جینی ئه‌مریكیشی هه‌یه، بۆ ته‌واوی عێراق.
روانگه:
به‌رده‌ستخستنی خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌می باش و كوالیتی به‌رز كه بگاته سه‌رووی حه‌زه‌كانی بازاڕ به‌درێژایی ماوه‌ی به‌كارهێنان و خاوه‌ندارییه‌تی كردن بۆ زیاتركردنی به‌رهه‌م و سه‌ركه‌وتن.
ئه‌رك:
به‌رده‌ستخستنی ئه‌و به‌رهه‌مانه كه كوالیتییه‌كی به‌رزیان هه‌یه و به‌هێزكردنی خزمه‌تگوزاری دوای فرۆشتن بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری كڕیاره‌كانمان بۆ دڵنیابوونه‌وه له پڕبههایی به‌رهه‌مه‌كانمان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، كۆمپانیا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌رده‌ستخستنی خزمه‌تگوزاری راوێژكاری بۆ هه‌موو داموده‌زگا حكومییه‌كان، وه‌زاره‌ت و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی سه‌ر بهوهزارهتهكانن، له‌به‌ر ئه‌وه له‌ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ به‌رده‌ستخستنی نرخێكی تایبه‌تین بۆ لایه‌نه‌كان كه گه‌ره‌نتی یه‌ك ساڵی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
كۆمپانیای سه‌ردار بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل و ئامێر، یه‌ده‌گی ئۆرجیناڵ به‌گه‌ره‌نتی دابین ده‌كات بۆ ئامێره‌كانی ڤۆڵڤۆ و به‌رزكه‌ره‌وه جێگیره‌كانی دووسان و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی جینی. هه‌روه‌ها خاڵێكی دیكه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی كۆمپانیا دابینكردنی خزمه‌تگوزاری گه‌ڕۆكه له به‌غداد و هه‌ولێر و به‌سڕه، كه كارمه‌ندی پڕ ئه‌زموونن له ئه‌ندازیار و ته‌كنیكییه‌كان.
دامه‌زراندنی كۆمپانیای Genie ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1966، له‌سه‌ره‌تادا كاری له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی بهرزهكهرهوهكانی جینی كرد و كه به‌ئاسانی بگوازرێنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیش ئاسان بكه‌ن. دواتر كۆمپانیا ده‌ستی كرد به‌دروستكردنی به‌رزكه‌ره‌وه‌كان، به‌رزكه‌ره‌وه‌ی پیشه‌سازی و شوێنگه‌ی كاركردنی هه‌وایی بۆ به‌رده‌ستخستنی پێداویستییه‌كانی كڕیاران، ئه‌و به‌رهه‌مانه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، كه جۆره‌های لێ به‌رهه‌مهێنا له‌ڕووی دیزاین و توانای كاركردنه‌وه.
له‌مڕۆدا، كۆمپانیا به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی Terex كه روویه‌كی گهشهكردوویهتی. له‌هه‌مان كاتدا، فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رنجدانه مه‌ترسییه‌كانی به‌كاربه‌ر یه‌كه‌مین كاره بۆ كۆمپانیا له دنفرهوه بۆ دووبه‌ی، و له هۆنگۆنگهوه بۆ هلنسكی. هه‌روه‌ك چۆن به‌كاربه‌ران به‌دوای به‌رزكه‌ره‌وه‌ی Genie ی شین‌دا ده‌گه‌ڕێن له‌و ناوچانه‌ی كاریان تێدا ده‌كرێت به له‌به‌رچاوگرتنی جۆره به‌رز و توانا نایابه‌كه‌ی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ئێمه بهكاربهرهكانمان خستووه‌ته سه‌رووی هه‌موو شتێك و به‌سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی هه‌موو جۆره ئامێره‌كانیان ده‌زانین.
كۆمپانیای سه‌ردار بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كان ده‌ستیكرد به دروستكردنی به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌بایی (موه‌لیده) له ژێر ناوی كۆمپانیای سه‌ردار بۆ ووزه و به‌به‌كارهێنانی بزوێنه‌ره‌كانی ڤۆڵڤۆ به پشكداری به‌رهه‌مهاتووی سویدی/ ئه‌ڵمانی و ئامێری به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌بایی به‌رهه‌مهاتووی به‌ریتانی. به‌م شێوه‌یه توانای به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌یان هه‌یه له‌نێوان 100 بۆ 700 KVA.